سوپای عێراق هەڕەشە لە ئاسایشی ئێزیدخان دەکات و پێیان ڕاگەیاندوون، کە ئەگەر بارەگاکانیان لە سنونێ چۆڵنەکەن، ئەوا بەزۆر پێیان چۆڵ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لیوا ڕووکن جەبار، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا مۆڵەتی داوە بە هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان بۆ ئەوەی بارەگاکانیان چۆڵبەکەن.
هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا هەڕەشەی لە ئاسایشی ئێزیدخانیش کردووە، کە ئەگەر بارەگاکانیان چۆڵ نەکەن، ئەوا بەزۆر پێیان چۆڵ دەکەن.
بەهۆی ئەوەشەوە لەئێستادا ئاڵۆزیی لە شارەدێی سنونێ بەردەوامیی هەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە جموجوڵی سوپای عێراق لە سنووری شەنگال زیادیکردووە و چەند جارێش خۆبەڕێوەبەریی شەنگال داوای کردووە، کە سوپای عێراق کۆتایی بە جموجوڵەکانی بهێنێت و ڕێگای دانووستان بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ب.ل