سوپای نەتەوەیی لیبیا: کەشتیەکی دەوڵەتی تورکمان تێکشکاند

سوپای نەتەوەیی لیبیا ڕایگەیاند لە نزیک ئاوەکانی ترابلوس هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی دەوڵەتی تورک و تێکیان شکاندووە.


سوپای نەتەوەی لیبیا بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند، لە نزیک ئاوەکانی تەرابلوس لە کەشتیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی تورکیایان داوە.

سوپای نەتەوەیی لیبیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە هێرشی هێزەکانی بۆ سەر کەشتیە تورکیەیە کردووە.

لەبارەی هێرشەکە بەرپرسانی تورکیا هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەداوە، هێرشەکە دوای ئەوە دێت مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، سوپای نەتەوەی لیبیا ئاگربەستی پێشێلکردووە و پێویستە ڕێگریی لە پێشێلکاریەکانی خەلیفە حەفتەر بکرێت.

د.ع