ئەمڕۆ دانیشتنیکی دیکەی لە بارەی دۆسیەیە کۆبانی ئەنجامدرا و تیادا سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، لە تورکیا زۆر ئاسانە وەک ڕێبەرانی پەکەکە نیشان بدرێت، گوڵتان کشاناکیس ڕایگەیاند، پرۆسەی دادگا بووەتە ناوەندێکی ئەشکەنجە بۆ سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان.
لە ١٣هەمین دانیشتنی کەیسی کۆبانێ لە ڕۆژی سێیەمدا لە ژووری بیستنی کامپی زیندانی سنجان بەڕێوەچوو لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ئەنقەرە و پەرلەمانتارانی هەدەپە و چەندین پارێزەر ئامادەبوون.
سەباحەت تونجەلی، هاوسەرۆکی بەدەپە ڕایگەیاند، شاندی دادگا گوێیان لە دەستوور نەگرت و وتیشی: ئەم کەیسەی کەمپینەکە بۆ دژایەتیکردنی هەدەپە کرایەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەدەپە کرایە ئامانج و ڕاشیگەیاند “هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە هەدەپە سیاسەتی تورکیا پێناسە دەکات، هەدەپە سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستنیشان دەکات، ئێوەش دەزانن ئێمە کێین، هەدەپە چییە بۆیە دانوستانێکی گونجاو ئەنجام بدەن تۆ منت زیندانی کرد، من تەنیا دەتوانم قسەکەم لێرە بڵێم. گوێ لە بێ یاسایی و سیاسەت مەگرن”.
هەر لە دانیشتنەکەی دۆسیەی کۆبانێدا گوڵتان کشانک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی شاری ئامەد باسی لەوەکرد، پرۆسەی دادگا بووەتە ناوەندێکی ئەشکەنجە بۆ سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکان.
پاشان سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە قسەی کرد ڕایگەیاند “لە تورکیا زۆر ئاسانە وەک ڕێبەرانی پەکەکە نیشان بدرێت، پەکەکە خۆی لەم بابەتە نائاسوودەیە، ئەندامێتی بۆ خودی پەکەکە زۆر زەحمەتە چۆن هەموو کەسێک دەتوانێت بەڕێوەبەر بێت؟.
دەمیرتاش ڕایگەیاند، چەرخەکە زۆر بە خێرایی دەسوڕێتەوە، ئاشتی بۆ ئەم جوگرافیایە دەهێنن و وتیشی “خەڵک لە سندوقەکەدا بڕیاری خۆیان دەدەن ئێمە چاوەڕێی هیچ شتێکی ئاوا ناکەین کە پێش هەڵبژاردن بەجێمان بهێڵێت”.
هەرچەندە دادگا پشووی وەرگرت و دواتریش چەند کەسێکی دیکە قسەیان کرد و بریار درا دانیشتنەکەی دادگا لە سبەینێشدا بەردەوام بێت.
ها-غ