ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگایی دۆسیەی کۆبایدا سیاستەمەدارانی کورد داوایان کرد ئایسەل توغلوک کە دۆخی تەندروستی لە زینداندا خراپە بە بڕیایر دادگا ئازاد بکرێت و هێشتنەوەیان لە زیندان بە ئەشکەنجە لەقەڵەمدا.
ئەمڕۆ جاریکی دیکە دانیشتنی دادگای تورکیا لە بارەی کەیسی کۆبانێ کە تیایدا ١٠٨ کەس دادگایی دەکرێن کە تیایندا هەریەکە لە بە هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ناوەندیی (MYK) دادگایی دەکرێن.
ئەمڕۆ لە ڕۆژی دووەمی ١٤هەمین دانیشتنی دادگا لە بارەی کەیسی کۆبانێ بە بەشداری ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەدەپە و پارتی کرێکارانی تورکیا دانیشتنی دادگا دەستیپێکرد.
دادگاییەکە بە بەشداری چەندین پارێزەر لە ٢٢ هەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ئەو سیاسەتمەدارانەی لە بەندیخانەی سنجان گیرابوون لە دانیشتنی دانیشتنەکەدا ئامادە بوون. هەروەها ئەو زیندانیانەی لە زیندانە جیاوازەکاندا گیرابوون، لە ڕێگەی سیستەمی ڤیدیۆوە ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
دادگا چوار سکاڵاکاری هێنا و دوای وەرگرتنی وتەیان هەرچواریان ڕەتیان کردەوە سکاڵایان لەسەر ئەو سیاسەتمەدارانە هەبێت و ڕایانگەیاند ئەوان سکاڵایان لەسەر ئەو سیاسەتمەدارانە نییە.
ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کوردی زیندانیکراو کە ئێستا لە زینداندا نەخۆشە لە ڕێی سیستەمی ڤیدیۆوە بەشداری دادگاییەکەی کردبوو بە دادوەری ڕاگەیاند ئەو ناتوانێت بە هۆی نەخۆشیەکەیەوە بەرگری لەخۆی بکات و دۆخێکی تایبەتی هەیە، داوای لە دادگا کرد کە هۆڵەکە بەجی بهێڵیت و دواتر بگەڕێتەوە.
گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی شارەوانیی پێشووی شاری ئامەد کە لەگەڵ ئایسەل توغلۆک بوو، وتی: هەموو کەس دەزانێت کە ئەیسەلی هاوڕێمان ناتوانێت لەم هەلومەرجەدا بەرگری بکات هیوادارم بڕیارێکی ڕاستگۆیانە بدرێت و هاوڕێ ئایسەلیش بگاتە مافی تەندروستی چونکە لێرەیە، زۆر سەرنج ڕاکێشە. ئەو زۆر دڵخۆشە بە بینینی هاوڕێکانی. ناتوانێت بڵێت چی دەوێت، بەڵام من دەمەوێت لە جیاتی ئەوە ڕایبگەیەنم.
گوڵتان کشاناک لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد ئەوەی لێرە هەوڵی بۆ دەدرێت ڕووداوەکانی کۆبانێ نییە، خودی هەدەپەیە و وتی: ئەمە دۆسیەیەکی سیاسیە.
پاشان فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئەوەی خستەڕوو، مەرجێکی دادوەریی جدی بەرامبەر بەخۆی نابینێت و وتیشی ئەوانەی وەک شایەتحاڵ دژیان بەکارهاتوون لەلایەن دادگاوە ناچارکراون شایەتی بدەن، لەم کەیسەدا هیچ شتێک نەماوە کە چەواشە نەکرابێت.
لە کاتی قسەکانی فیگەن ئایسەل توغلۆک بە یارمەتی گوڵتان کشاناک ژووری تایبەت بە ڤیدیۆیی جێهێشت و دواتریش هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە سەباحەت تونجەل قسەی کرد و ڕایگەیاند: مافەکانی تەندروستی ئایسەل توغلوک پێشێل دەکرێت، ئەو یەکێکە لە ئازاترین خەڵکی جیهان.
تونجەل ئەوەشی خستەڕوو، توغلوک هەمیشە لە پێشەوەی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی تورکیا بووە و وتیشی “بەڵام ئێستا نەخۆشە لەم حاڵەتەدا، ئێوە هەستن و لێدوان بدەن ئەو ناتوانێت قسە بکات مرۆڤ بە هەست و ویژدانییەوە مرۆڤە، پێویستە ویژدان و ئەخلاقێک هەبێت”.
هاوکات سەرۆکی دادگا قسەکانی سەباحەتی پچڕاند و وتی: تۆ دژ بە کێشەکەیت، لە بەرامبەردا سەباحەت داوای کرد کە شاندەکەی دادگا فەرمانی ئازادکردنی ئایسەل توغلوک بدات وتیشی “ئەوەی تۆ دەیکەیت ئەشکەنجەیە یان نا”.
دوای ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە قسەی کرد و ڕەخنەی لە پڕۆسەیی دادگاییەکە گرت دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ٣٠ ئەم مانگە دوا بخات.
ها-غ