سیمبولی قوربانییانی ١٤ی ئاب نوێدەکرێتەوە

سیمبولی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی ١٤ی ئاب-ی ساڵی ٢٠٠٧ی  شارەدێی تل عزێر-ی شەنگال نۆژەندەکرێتەوە، کە پێشتر لەلایەن چەتەکانی داعشەوە هەڵوەشێندرابوو.


ژمارەیەک گەنجی ئێزدی لە شارەدێی تل عزێر-ی شەنگال، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دەستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوەی سیمبولی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ١٤ی ئابی ساڵی ٢٠٠٧ی شارەدێکە.

ئەو سیمبولە لەدوای کۆمەڵوژییەکەی ساڵی ٢٠٠٧ەوە دروستکرابوو، بەڵام لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەکاتی داگیرکردنی ئەو شارەدێیەدا هەڵوەشێندرابووەوە.

ڕۆژی ١٤ی ئابی ساڵی ٢٠٠٧ لە شارەدێی تل عزێر و کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر-ی شەنگال چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێندرانەوە و بەهۆیانەوە بەسەدان کەس شەهیدبوون و بە هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها تاوەکو ئێستاش چەندین کەس بێسەروشوێنن.

 

ش.ف