كچێكی ئێزدی لە كۆمەڵگەی بریسڤی سەر بە شارۆچكەی زاخۆی پارێزگای دهۆك، خۆی كوشت.
ئەمڕۆ كچێكی ئێزدی بەناوی سەلما سوعاد والتی كە تەمەنی ١٥ ساڵ و خەڵكی كۆمەڵگەی گرعوزێر بوە، لە كۆمەڵگەی بریسڤی، خۆی كوشت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو كچە ئێزدییە لە ڕێی گوریس و لە گەرماوەكەیاندا، خۆی خنكاندوە و ئەوەش سێیەم حاڵەتی خۆكوشتنی كچانی ئێزدییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.
ئـ ت