سێ سەنگەری سوپای تورک کرانە ئامانجی چالاکیی گەریلا

هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی تەپە سووری چەلێ چالاکییان ئەنجامدا و تیایدا سێ سەنگەری سوپاکە تێکبرا و دوو سەربازیش کوژران.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزی گەریلا لە ٥ی تشرینی دووەم لە شاخی تەپە سووری چەلێ لە جۆلەمێرگ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:"لەو چالاکییەکەدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانی دووژمن درا و سێ سەنگەری دووژمن تێکبرا و دوو سەربازی دوژمن لەو چالاکییەدا کوژراون".

هەروەها، هاتووە:"سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەی دەورووبەری چالاکییەکەی تۆپباران و هاوەنباران کرد".

 

ش.ف