لەسەر سنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، سێ کۆڵبەر بە دەستڕێژی گولـلەی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک کورژارن و برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ، لە شوێنێک بەناوی ‘ساری چیمەن’ کە دەکەوێتە سنووری نێوان چاڵدێران لە پارێزگای ئورمیە و ناوچە سنوورییەکانی باکوری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک، تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی “شەهرام مەحەمەدی عەلەمهولی” تەمەن ۲٤ ساڵ، خەڵکی گوندی ‘عیسا کەندی’ کوژراوە، هەروها دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانەی برینداربوون، “جەعفەر ڕەهبەری” خەڵکی ‘ماکۆ’ ڕاگەیەندراوە، کە بۆ چارەسەری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی باکوری کوردستان.
تا ئێستا ناسنامەی کۆڵبەری سێیەم نەزاندراوە و چارەنووسیشی نادیارە.
ب.ک