دووشەممە, 9 يول 2018 – 14:28 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ دوو پیاو بەناوەکانی (ح. ر. س) لە دایکبوی ۱۹۸۲، ( ع. ع. م) لەدایکبووی ۱۹۹۱ و هاوسەرەکەی بەناوی (د. س. د) لەدایکبوی ۱۹۹۳ کە هەرسێکیان بە ڕەگەز عەرەب و دانیشتوی شاری بەغدان ، بەمەبەستی گەشتکردن ڕوویان لە سەیرانگای دوکان کردبوو، لە دەریاچەی دوکان خنکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمی مەلەوانی دوکان توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تەرمی هەرسێکیان دەربهێنرێتەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ش.ف