سەدان ئۆتۆمبێل بەروە قەندیل بەڕێکەوتن

بۆ بەشداریی کردن لەمەراسیمی بیرهێنانەوەی دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و هەڤاڵانی، هەزاران هاوڵاتی لە کەرکوک، گەرمیان، هەولێر، سلێمانی و زۆرێک لە شار، گوند و ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستانن لە ڕانیە کۆبوونەتەوە و ڕوویان لە قەندیل کرد.


سەدان ئۆتۆمبێل، کە ڕوویان لەقەندیل کردووە، پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، دیار غەریب و ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە-یان هەڵداوە، بڕیار وایە لە شاخی کورتەک-ەوە بە ڕێپێوان بەروەو مەزارگەی شەهیدان بەڕێبکەون.

ئەو هاوڵاتیانەی بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردووە، خەمباری شەهیدبوونی دیار غەریب و هەڤاڵانین و دژی داگیرکارییەکانی تورکیا و هاوکارەکانی تووڕەن و تووڕەییەکەیان بە دروشمەکانی "تورکیا بۆ دەرەوە، بمرێ خیانەت، هەڵمەت نامرێ و کەجەکە گەلە"، دێننە زمان.

لە کاتی گەیشتنی هاوڵاتیان بۆ مەزارگەی شەهیدان تاجە گوڵێنە لەسەر گۆڕی دیار غەریب و هەڤاڵانی دادەنێن، هەروەها پەیامەکانی کەجەکە، پەکەکە، پاژک و ڕێکخراو و لایەنەکانی دیکە دەخوێندرێتەوە.

د.ع