لە ناوچەی ئەبەخی سەربە شاری وان، سەربازانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر گروپێک لە کۆڵبەران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکیان کوشت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، ئەمڕۆ سەربازانی سوپای تورک لە ناوچەی ئەبەخی سەربە شاری وان، هێرشیان کردەسەر گروپێک لە کۆڵبەران.
بە گوێرەی هەواڵەکە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی ‘ئیبراهیم بایکارا’ تەمەن ٤٦ ساڵ کە باوکی شەش منداڵ بووە، بەر گولـلەی سەربازانی سوپای تورک کەوتووە و کوژراوە.
سەربازەکانی سوپای تورک چەندین کاتژمێر نەیانهێشتووە، خانەوادەی ئەو کۆڵبەرە تەرمەکە ببەنەوە و دوای ئەوە تەرمەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی شاری وان و لەوێ ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە بۆ ئەوەی لە گوندەکەی خۆیان بە خاکی بسپێرن.
ک.س