ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر کۆمەڵێک هاوڵاتیی سیڤیلی گوندەکانی کانتۆنی عەفرینیان ڕفاندووە.
ڕێکخراوەکە، دەڵێت، کە چەتەکانی ‘ئەلئەمنییەت’ ی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، بە هاوکاریی چەتەکانی پۆلیسی سەربازیی لە عەفرین، شەش برا و منداڵەکانیان لە گوندەکانی شێخ کێڵ-ی سەر بە ناوچەی مەتباب ڕفاندووە و هۆکاری ئەوەش ڕوون نییە.
چەتەکانی پۆلیسی مەدەنی ی سەر بە سوپای تورک، دوێنێش، دوو هاوڵاتییان بە ناوەکانی ڕەشید بیلال و کاوە هیدۆ لە گوندی شێکاتۆ-ی سەر بە شارۆچکەی شیێ ڕفاند.
ش.ف