چوؤرشەممە, 17 يون 2020 – 09:45 ڕۆژنیوز – برادۆست
https://youtu.be/0Mxpg4y1wL0?t=1″>
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ئێستادا لە قوڵایی خاکی باشوری کوردستاندا دەیان بنکە و بارەگای سەربازیی و سیخوڕیی هەیە، بەشەو و بەڕۆژ هێرش دەکاتە سەر گوندنشینان و خەڵکی مەدەنی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە سنوری برادۆست لە پارێزگای هەولێر دەوڵەتی تورک پەلامارەکانی چڕ کردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڤیدیۆیەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر شەوانە بەشێوەی هەڕەمەکی تەقە لە گوندنشینانی برادۆست دەکەن و ڕەز و باخ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان دەسوتێنن.
لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورک تەقەیان لە گوندی خەلیفان، سیران و ئاڵەكان کرد، بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکە ئامانجی تەقەكردنەکە ئەوەیە هاوڵاتیانی سنورەکە سەردانی یەکتر نەکەن و جموجۆڵیان سنوردار بکەن و ڕەز و باخ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بسوتێنن.
ک.س