دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەوڵ دەدات هەفتانین داگیر بکات، بەڵام بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوات، ١٢٣ سەربازی تورک دەستیان لە کارکێشایەوە، ژمارەیەک زۆر سەرباز و جاش بۆئەوەی بگەڕێنەوە خۆیان بریندار دەکەن، بە بیانوی نەخۆشی و کەوتن و برینداری هەڵدێن، تا ئەو ڕادەیەی پەنجەی خۆیان لێدەکەنەوە.
ئەو سەرباز و جاشانەی بەشداریان لە هێرشی داگیرکاریی ١٧ی حوزەیران لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کردووە، لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانن خۆیان رابگرن، مۆڕالیان نەماوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە خۆجییەکانەوە دەست فوراتنیوز کەوتوون، ژمارەیەک سەرباز و جاش بۆئەوەی بگەڕێنەوە خۆیان بریندار دەکەن، بە بیانووی نەخۆش و کەوتن و برینداری هەڵدێن، تا ئەو ڕادەیەی پەنجەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشکێنن.
١٢٣ سەرباز دەستیان لەکارکێشایەوە
بەهۆی چالاکی کاریگەری گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، هێزەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانن لە ڕووی زەمینیەوە بمێننەوە و پشتیان بە تەکنیک بەستووە و دەیانەوێت لە رێگەی ئاسمانیەوە ڕێگری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بکەن، بە تایبەتی گەریلاکان کە گورزی گەورە لە هێلیکۆپتەرەکان دەدەن، ترسێکی گەورەیان لە دڵی سەربازانی تورکدا دروستکردووە.
سوپای تورک نزیکەی چوار هەزار سەربازی کە بەشداریان لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کردووە، لە ڕووی گەیاندنی کەلوپەلی سەربازی و لۆجستیدا زەحمەتی زۆر دەبینن و گەیاندنی هاوکاری سنووردارە، ئەو ڕووداوانە لە هەفتانین ڕوودەدەن، لەناو سەرباز و جاشەکاندا بووەتە هۆی شپرزەیی و هەڵوەشاندنەوە و بێمۆڕالیەکی گەورەی دروست کردووە.
سەربازە خۆبەخش و ئەوانەی بە پارە شەڕ دەکەن بینیان کە ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە و دۆخی هەرێمەکە یەکتری ناگرن و جیاوازن، بە تایبەتی کە لە ڕۆژێکدا بە تەنها لیترێک تا ٢ لیتر ئاو و هەندێک شتی کەمیان پێدەدرێت، گەیشتوون بەو بڕوایەی کە ناتوانن شەڕ بکەن.
سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوەکردووە، کە زیاتر لە ١٢٣ سەربازی گرێبەست دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا و لەناو هێزەکانی دیکەی ئۆپەڕاسیۆنەکەشدا ترسێکی زۆر دروست بووە، بەو واتایەی کە بەرخۆدانی گەریلاکان لە هەفتانین، سوپای تورکی تووشی شکستێکی گەورە کردووە.
ڕۆژانە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەواڵ لەبارەی شەڕەوە بڵاودەکاتەوە، هەروەها بە پێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندن و سەرچاوە هەرێمیەکان سوپای داگیرکەری تورک تووشی ‘ سەندرۆمی هەفتانین’ بووە، بەشیوەیەک گورزیان لێدراوە، لە مانگێکدا ٢٣٦ سەرباز کوژران و گورز لە شەش هێلیکۆپتەر وەشێنراوە.
س.ح