سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕووباری هەزیر لە سنووری شارەدێی مێرگەسوور خنکا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز دەستیکەوتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە ڕووباری هەزیر لە سنووری شارەدێی پیران لە شارۆچکەی مێرگەسوور-ی سەر بە پارێزگای هەولێر خنکاوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە سوپای تورک تەرمی سەربازە داگیرکەرەکەیان بە هێلیکۆپتەر گواستووەتەوە.
ڕووباری هەزیر دەکەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان و چەندین ساڵە سوپای تورک ئەو ناوچانەیان داگیرکردووە.
ب.ل