شەممە, 23 يون 2018 – 11:07 ڕۆژنیوز – سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری گەشتیارانێ ئاشکراکرد، کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ھاتبوونە سلێمانی.
عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە کۆنگرەکەدا وتی: لە ١٢وە تاوەکو ٢١ی ئەم مانگە، واتا لەماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٣٩ ھەزار و ٧٢١ گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە، بە بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو، کە ٩٦ ھەزار و ٩٣٦ گەشتیار ھاتبوونە سلێمانی، واتا ٤٠٪ گەشتیار زیادی کردووە، ئەمەش بەھۆی ھەبوونی شوێنی گەشتیاری دڵڕفێنی زۆر لە سلێمانی.
عەلی ڕەئوف، وتیشی: لەماوەی ئەمساڵیشدا ٩٦١ شوێنی گەشتیاریی مۆڵەتیان وەرگرتووە وەک هۆتێل و کافتریا و خواردنگەی خواردنی خێرا و ڕێستۆرانت.
ئاماژەی بەوەشدا: ٧ ھەزار گەشتیاری ئێرانی ھاتنە سلێمانی، گەشتیارەکانی دیکە لە عێراق و خوارووی عێراقەوە ھاتوون.
ک.ک