ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆکرا کێشەی نەبوونی غاز لە سلێمانی بەردەوامە و هۆکارەکەشی قۆرغکارییە.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند: قەیرانی غازی ماڵان بەردەوامە و کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: سلێمانی ڕۆژانە پێویستی بە ١٥ تانکەر غاز هەیە، بەڵام تەنها ١٢ تانکەری بۆ دابین دەکرێت، ئەوەی دیکەی بە نرخی بازرگانی دەفرۆشرێ.
گەڵاڵی ڕاشیگەیاند: بە داخەوە جەنابی پارێزگار وتی کە کێشەی غاز نییە، بەڵام ئەوەتا ئێستاش کێشەی غاز هەیە و هاوڵاتیان بە نۆرەگرتن بۆ ماوەیەکەی درێژ چاوەڕوان دەکەن تا غازیان دەست بکەوێت.
ها-غ