سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دەكات، ڕۆڵێكی كارا‌و ئه‌رێنی باش بگێڕن، له هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ پاككردنەوەی تۆماری دنگدان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا.
سایتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گەڵ ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی له هه‌ولێرو شاندێكی یاوه‌ری كۆبویەوە و گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه كرد.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی سایتی پەرلەماندا هاتووە، سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ته‌كنیكی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، كه په‌یوه‌ستن به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاسای هه‌ڵبژاردن و تۆماری ده‌نگده‌ران و وتی: بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی سیاسی گونجاو كه سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كۆده‌نگیان له‌سه‌ری هه‌بێت، پێویستمان به سازانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه.
هەروەها، سەرۆكی پەرلەمان هیوای خواست، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵێكی كارا و ئه‌رێنی باش بگێڕن له هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای کاراکردنەوەی، له‌سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی ئەو ئەركانەیدا.
لەبەرامبەردا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی شاندێكی یاوه‌ری هیوایان خواست ،كه‌وا ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنێكی بێ كه‌موكوڕی ئه‌نجام بدرێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش درێغی ناكات له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان.
س.س