KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

سەرۆکی پەدەکە هەڕەشە لە بەغدا دەکات

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/01/2023 - 4:52:46 pm
لەناو كوردستان
0 0
A A
سەرۆکی پەدەکە هەڕەشە لە بەغدا دەکات
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

سەرۆکى پەدەکە لەسەر بریارەکەى دادگای فیدراڵی راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو  دەڵێت، جارێكی تر دادگەی فیدڕاڵیی عێراق هەڵوێستێكی تری دوژمنكارانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان نیشان دا.

مەسعود بارزانى سەرۆکى پەدەکە رایگەیاند، جێگەی داخە جارێكی تر دادگەی فیدڕاڵیی عێراق هەڵوێستێكی تری دوژمنكارانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان نیشان دا و، ڕێگری لەوە كرد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بێت كە بڕیار بوو لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت، مەبەست بڕە پارە نیە، بەڵكو، كێشە سەرەكییەكە پێشێلكردنی ماف و پڕەنسیبە.

وتیشی، هەموو لایەك ئاگادارن كە بەشداریی ئێمە لە هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی ڕوون و تێروتەسەل بووە كە هەموو لایەنەكان ڕێككەوتنیان لەسەر كردووە، دابینكردنی بەشێك لە شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستانیش كە مافێكی ڕەوای خەڵكی كوردستانە، بەشێك بووە لەو بەرنامەیە و ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.

هەر لە راگەیەنراوەکەیدا بارزانى  جەختیکردوەتەوە کە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵ، بەر لەوەی دژی هەرێمی كوردستان بێت، دژی پڕۆسەی سیاسی و دژی حكوومەتی عێراقی و دژی بەرنامەی خودی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەتیشە.

سەرۆکى پەدەکە دەشڵێت، جێگەی سەرسوڕمانە هەر كات كەشێكی ئیجابی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووبێت و دەرفەتێك بۆ چارەسەریی گرفتەكان هاتبێتە ئارا، دەستبەجێ دادگەی فیدڕاڵی كاری بۆ تێكدانی ئەو دەرفەتە كردووە و بە بڕیارێكی دوژمنكارانە دەرفەتەكەی لەبار بردووە و بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی كێشەكان.

هاوکات سەرۆکى پەدەکە پێیوایە، بریارەکەى دادگای فیدراڵی بە ئەجیندایەكی گوماناوی ناوبردوە کە بەوتەى ئەو جێبەجێ دەكات و جێگەی دادگەی شۆڕش (محكمە الپورە)ـی ڕژێمی پێشووی گرتووەتەوە.

لە کۆتای راگەیەنراوەکەیدا بارزانى داوای لە حكوومەتی عێراقی و لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کردوە کە هەڵوێستی خۆیان لەمەڕ ئەو پێشێلكاری و دژایەتیكردنە نیشان بدەن كە لەلایەن دادگەی فیدڕاڵی لە دژی بەرژەوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

 

دواتر

دوو منداڵ لەسنوری شارەدێی سیروان لەبیرێکدا خنکان

پێشتر

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاری دانانی قائیمقامی داقوقی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق بە گوێرەی سایتەیشن بڵاوکرایەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

كەسوكاری شەهیدانی كیمیاباران هەشت ساڵە چاوەڕێن پەرلەمان یاسایەكیان بۆ پەسەند بكات

هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغەكراو بەردەوامە

هەرێم بەرهەمی ماسی هەناردەی ناوچەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو دەکات

بەسێ هۆزات: بەفەرمی ناسینی جینۆسایدی ئێزدییەکان گرنگە، لەوە گرنگتر دانپێدانانە بە خۆبەڕێوەبەری شنگال

پێشتر
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاری دانانی قائیمقامی داقوقی هەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاری دانانی قائیمقامی داقوقی هەڵوەشاندەوە

زۆرترین خوێندراو

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

ڕێبەر ئۆجالان: ڕۆژئاوا نوسەری سیناریۆی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییە و تورکیا تەنیا ڕۆڵی پاسەوانی پێدرا

31 كانونی دووه‌م 2023

ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ پارێزەرانی، باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی كردووە...

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

شەهید ئارام… سەرکردەیەکی هیوا بەخش لەسەردەمی بێهیواییدا

31 كانونی دووه‌م 2023

لە چارەکی كۆتایی سەدەی ڕابردوودا كە كورد تەنها بڕوای بە خەباتی چەكداری هەبووە، ئەو زیاتر لەوە بڕوای بە خەباتی فكری...

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

شەهید ئارام.. سەرکردە مێژووییەکەی کوردستان

27 شوبات 2020

"شۆڕشەكەمان بریتیی نییە لە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی تەسكی گەلی كورد، بەڵكو شۆڕشی دیموكراتی گەلانی عێراقە"، ئەمە وتەیەکی شەهید ئارامە دەربارەی ئەو...

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دژى دانانى کامێراى هاتووچۆ هاتە دەنگ

هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر، لە سنوری سلێمانی قەدەغە کرا

31 كانونی دووه‌م 2023

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا سەرجەم دامەزراوەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێنەدەن...

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

پەیامە مێژوویەکەی شەهید ڤیان جاف بۆ ژنانی ستەمدیدەی کورد

31 كانونی دووه‌م 2023

بەنزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڤیان جاف، لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی نیشتمان یادی دەکرێتەوە، کە ١٧ ساڵ بەر لە ئێستا...

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

ئەمینداری یەكگرتوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا كۆبووەوە

31 كانونی دووه‌م 2023

ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی ‌و وه‌زیری ناوخۆی توركیا زیاتر له‌كاتژمێرێك پێكه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ و بەپێی ڕاگەیەندراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە دۆسیەی كوژرانی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke