سەرۆک کۆماری عێراق خوێندکارە یەکەمەکانی هەولێر و دهۆکی خەڵات کرد

لە مەراسیمێکدا ، دکتۆر بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق، خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆکی خەڵات کرد.


دکتۆر بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق، لەمیانەی دابەشکردنی خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر، خۆشحاڵی خۆی بە دیداری خوێندکارە یەکەمەکان دەربڕی و پیرۆزبایی خۆشی ئاراستەی خوێندکاران و کەسوکاریان کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق وتی:" سەرکەوتنی ئێوە بۆ خۆتان و ئاییندەی وڵاتەکەشمان گرنگە، بۆیە داواتان لێدەکەم جێ دەستتان لە بوژانەوەی وڵات دیار پڕشنگداربێت".

 د.بەرهەم بە پێویستی دەزانێت حکومەت گرنگی زیاتر بدات بە باشکردنی پڕۆگرامی خوێندن لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ تەواوی خوێندکاران.

لە مەراسیمەکە، هەریەک لە نوێنەری وەزیری پەروەردە، ژمارەیەک لە مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکارە یەکەمەکان ئامادەی بوون.

ب.ش