ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ مەخموور، گەیەنرایەوە كامپی مەخموور و دابەشكرا بەسەر خەڵك و خوێنەرانیدا.
دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریی کرد لە دانیشتوانی کامپی مەخموور کە بچنە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ مەخمووریش کرا، جارێكی دیكە ڕۆژنامەكە گەیەنرایەوە دەست خوێنەرانی.
لە ڕۆژی ١٧ی تەمووزی ٢٠١٩وە پەدەكە ڕێگای بە دانیشتوانی کامپی شەهید ڕوستەم جوودی (مەخموور) نەدا بچنە ناو شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستانەوە، لەو ڕۆژەوە ڕێگایشی بە نەخۆش و کرێکارانی كامپەكە نەدا، بچنە ناو شار و قەزاکان و ڕێگای لە بڵاوبوونەوەی ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ مەخموور-یش گرت کە لە هەولێر چاپ دەكرا.
ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ مەخموور كە ڕۆژنامەیەكی هەفتانە و تایبەتە بە كامپی شەهید ڕوستەم جوودی، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، جارێکی دیکە بە ژمارە ٦٤٩ و بە تیراژی هەزار دانە، گەیەنرایەوە دەست خوێنەرانی و چەند بابەتێکی وەک سیاسەت، ژن، ئابووری، ئیکۆلۆژی، کولتوور و هونەر، کۆمەڵگە و ژیان و فۆرم لەخۆدەگرێت.
ئـ ت