سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، سەردانی وەزارەتی دادی کرد.
سەندیکای پارێزەرانی ئامەد بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیدانیانی دیکەی ئیمراڵی دیدار ئەنجام بدات، سەردانی وەزارەتی دادی تورکی کرد.
نووسینگەی پارێزەرانی سەدە، ٢٤ی تشرینی دووەم بۆ ئەوەی بریگرتەکانیان لە ئیمراڵی ببینن، سەردانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەدی کردبوو.
پارێزەران داوایان کردبوو، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی ئیمراڵی بکەن، کە هەشت مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر زیندانیانی ئیمراڵی نییە.
دوایین پەیوەندیی و قسەکردن نێوان ڕێبەر ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندییەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای هەشت ساڵ لە ڕۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان بریگرتەکانیان ببینن.
لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هیچ یەک لە داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان، وەڵام نەدراونەتەوە.
ش.ف