چوؤرشەممە, 1 أبر 2020 – 19:40 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیەوە ئەنجامدا.
دوابەدوای ئەو کۆنگرەیە، لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەم جۆرە نیگەرانیی خۆی خستەڕوو”لەكاتێكدا چەندین جار بەفەرمیی داوامان لەلایەنی پەیوەندیدار كردووە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی تەندروستی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدانی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕابگرن لەڕێگەی تاكە كەناڵێكەوە بەگەیەندرێتە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و میدیاكان، بەڵام بەداخەوە تائێستا سەرپێچی ڕێنماییەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بەردەوامە لەلایەن بەرپرسانەوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”ئەمڕۆ ١ی نیسان سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان بەدەر لەو ڕێنماییەكان سەردانەكەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیان ئەنجامدا”.
داواش کراوە”لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگاری هەڵەبجە پاپەندی ڕێنماییەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بن، بۆ پاراستنی تەندروستی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگاكەمان”.
ش.ف