شەممە, 13 يون 2020 – 13:03 ڕۆژنیوز – سلێمانی
https://youtu.be/SlgDoDBGYds”>
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی، دەربارەی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەکانیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەیاننامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆنگرەکەدا هاوژین عوسمان، نەقیبی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەگەر لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە دابەشنەکات ئەوا بایکۆتی سەرتاسەری دەوامی کارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنن.
هاوژین محەمەد، وتیشی: لە هەموو دنیادا حکومەتەکان لەم دۆخە نەخوازراوەدا پاداشت و دەرماڵە دەدەن بە کارمەندان و کەرتی تەندروستی، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەنانەت مووچەکانیشیان لە کاتی خۆیدا پێنادرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەناوی شاری سلێمانی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، پێشتریش لە ڕۆژی ٦/٦/٢٠٢٠ بەشێک لە پزیشکان لە شاری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
ک.س