لە شارەدێی سەنگەسەر لە سنووری پشدەر، شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو دراوسێدا ڕوویداوە، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.
شەڕەکە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارەدیی سەنگەسەر لە سنووری شارۆچەکی پشدەر ڕوویداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: لەئەنجامی شەڕەکەدا شەش کەس برینداربوون، لە تەڕەفێک باوکێک و دوو کوڕی و کچێکی بریندارن، باوک و کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بەڕێکران بۆ ڕانیە، دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
هەروەها دەڵێت: پاش گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت، کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە و کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
لە کۆتیشدا دەڵێت: تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بارودۆخەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان دایە، لەسەر ڕووداوەکەش ٢ کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرن کراون، لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
د.ع