دووشەممە, 10 سبت 2018 – 19:22 ڕۆژنیوز – كەركوک
ئەمڕۆ، لە گەڕەکی سێکانیانی شاری کەرکوک، سەگ منداڵێكی گەزیی و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
بەوتەی دانا غازی، ئەنجومەنی گەڕەكی سێكانیان بۆ ڕۆژنیوز: باوكی منداڵەکە لەنزیک ماڵی خۆیان سەرقاڵیی كرێكاریی بووە، منداڵەکەش لەماڵ دەرچووە و ویستوویەتی بۆلای باوکی بچێت، بەڵام دوای ئەوەی لە پاشنیوەڕۆ بۆی دەگەڕێن، تەرمی منداڵەکە بەدەمی سەگێكەوە دەبینن.
پاش هەڵگرتنەوەی تەرمەكەی لەلایەن دراوسێكانیانەوە، تەرمی منداڵەکە براوەتە پزیشكی دادوەریی کەرکوک ئێوارەی ئەمڕۆ بەخاكسپێردراوە.
ئەو منداڵە ناوی ئەنەس هاوکار بووە و تەمەنی پێنج ساڵ بووە.
سێكانیان گەرەكێكی دەرەوەی شاری کەرکوکە و بەوتەی ئەنجومەنی گەڕەکەکە، سەگێكی زۆر لە گەڕەکەکەیە و نەتوانراوە لە ماڵەکان دووربخرێنەوە.
ب.ل