چین وتوێژەكانی سەیدسادق، دژ بەڕێکكەوتنی پەدەكە و حكومەتی عێراق لەسەر شەنگال، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و ڕیککەوتنەکەیان بە پیلانێکی دیکەی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد و ئێزدییەکان ناوبرد، داوایانکرد، کە هەموو کەس و لایەنێک دژی ئەو ڕێککەوتنە هەڵوێستی هەبێت و پیشتیوانی گەلی ئێزدی بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێك لەچین و توێژەكانی شارۆچكەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتیان لەناو بازاڕی شارۆچكە ڕێخست، دژی ڕێککەوتنی عێراق و هەرێم لەسەر شەنگال و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان.
نەورۆز سۆران، لەمیانەی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لەگردبونەوەكەدا وتی”: ئەو پەیماننامەی لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و دەوڵەتی عێراقدا كراوە لەسەر شەنگال شەرمەزار دەكەین، چونكە پێمان وایە ئەو پەیماننامەیە لەدەرەوەی ئیدارەی گەلی شەنگال كراوە.
وتیشی: دەوڵەتی توركیا دەیەوێت گەلی كورد قڕبكات لە هەموو شوێنێک، لەڕێگای ئەو ڕێککەتنەشەوە ئەو ئەجێندا گڵاوەی جێبەجێ دەکات، ئێمەش مەحكوم و شەرمەزاری دەكەین، بەهەموو هێزی خۆمان پشتیوانی لەگەلی وڵاتپارێزی شەنگال دەكەین، ئەو هێزە خۆسەرییەی لەشەنگال هەیە وەك هێزی ڕاستەقینەی شەنگال دەیناسێنین.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بانگی لەلایەنەكان کرد، کە لەم دۆخەدا هەڵوێست نیشان بدەن دژی داگیرکاریی و پشتی خیانەتکاران نەگرن، داوایکرد، بەرەیەكی نیشتیمانی دروستبكەن ئەو ئەجێندایەی دەیەوێت داگیرکارییەکانی تورک لە چوارچیوەی میساقی میللی جێبەجێ بکات بە داگیرکردنی خاکی کوردستان لەگۆڕی بنێن.
د.ع