سەیدسادق،٤٠ تۆن شه‌کری خراپ بوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سەیدسادق، لە کۆگایەکدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانیان، دەستیان گرتووە بەسەر ٤٠ تۆن شەکری خراپبوودا.


قائیمقامێتی شارۆچکەی سیدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی لەبەرەی چالاکی لیژنەکانی چاودێریی شارۆچکەی سەیدسادق بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕگەیەندراوەکەدا هاتووە: له‌ گه‌ڕان و پشکنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامێتی شارۆچکەی سیدسادق دا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر کۆگایه‌ک که‌ زیاتر له‌ (٤٠) تۆن‌ شه‌کری ورده‌ی ئێرانی تێدا عه‌مبار کرابوو، که‌ شێوێنه‌که‌ی زۆر خراپ و نه‌شیاو بوو،‌ خاوه‌نه‌که‌ی بازرگانێکی دانیشتووی قه‌زای سیدسادق-ە به‌مه‌به‌ستی گران فرۆشی هه‌ڵی گرتوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە له‌ پاش پشکنین ده‌رکه‌وتووە که ئەو شەکرە‌ شیاو نییە بۆ خواردن، دەشڵێن: به‌بڕیاری قائمقام، سه‌رجه‌م شه‌کره‌که‌ له‌ ناو ده‌برێت و  خاوه‌نه‌که‌شی ڕووبه‌ڕووی دادگا دەکرێتەوە‌.

د.ع