شارەزوور کۆنفرانسێکی کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت

بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جوتیاران و بە بازاڕکردنی بەربومە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران لە شارەزوور کۆنفرانسێکی کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت.


بەیانی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی شارەزووری سەر بەپارێزگای سلێمانی، کۆنفرانسێکی کشتوکاڵی بە ناونیشانی گەشەپێدانی کشتوکاڵ سەرچاوەیەکە بۆ ژیانێکی تەندروست و ئابورییەکی بەهێز بەڕێوەچوو.

ئامانج لەکۆنفرانسەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جوتیاران، هەروەها بە بازاڕکردنی بەربومە کشتوکاڵیەکانی جوتیارانی سنورەکەیە.

لەکۆنفرانسەکەدا لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگای سلێمانی، مامۆستایانی زانکۆ و جوتیاران بەشدارن، ئەو بۆچونانەشی لەکۆنفرانسەکەدا باس دەکرێن، دواتر یەکدەخرێن و دەدرێت بە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە کاری لەسەر بکرێت.

هەر لەکۆنفرانسە کشتوکاڵیەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جوتیاران دەکرێت، بەو پییەی شارەزوور ناوچەیەکی گرنگە بۆ کشتوکاڵکردن.

ک.س