شارەوانییەکانی شەنگال کارەکانیان خێراتر دەکەن

بە گەیشتنی وەرزی زستاندا، شارەوانییەکانی شەنگال خێرایی بە کارەکانیان دەدەن و لەو چوارچێوەیەدا لە شارەدێیەکانی دوگرێ و بۆرک دەستیان بە چاککردنەوەی ڕێگاکان کرد.


ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان لە شەنگال بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا شارەوانییەکانی دوگرێ و بۆرک-ی سەربە شەنگال، بەردەوامن لە کار و خەباتیان و ڕێگا و ئەو ناوچانە چاکدەکەنەوە، کە ساڵی پار بەهۆی لافاوەوە تێکچوون.

نایف شەنگالی لە بەڕێوبەرانی شارەوانی شارەدێی بۆرک لەسەر ئەو بابەتە بە ڕۆژنیوزی وت: شارەوانی ڕێگاکانی خوێندنگا و نەخۆشخانەکان نۆژەندەکاتەوە، بە گەیشتنی زستان کارەکانمان خێراتر کردووە، جگە لە دروستکردنی ڕێگاکان خەباتی پاککردنەوە و دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیان بەڕێوە دەبەین، هەروەها ماڵی زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال تێکچوون و ئێمەش بەپێی دەرفەت، هاوکارییان دەکەین.

ش.ف