شارەوانیی شەنگال لەسەر داوای هاوڵاتیان ڕێگایەک نۆژەن دەکات

شارەوانیی گەلی سەردەشتی شەنگال لەسەرداوای هاوڵاتیانی گوندەکە، ڕێگای نێوان گوندی کەرسێ بۆ ناو باخچەکانیان کە ٧کم درێژە، نۆژەن دەکاتەوە.


دوای فەرمانەکەی ٢٠١٤ی شەنگال، شارەوانیی گەل خزمەتی دەڤەری سەردەشت دەکات لە چیای شەنگال کە چەندین گوند لەخۆ دەگرێت، یەکێک لەو گوندانە، گوندی کەسێ‌یە لە گەلیی چیا.

شارەوانی لەلایەکەوە کاری خزمەتگوزاری وەک ڕێگا، ئاو و کارەبا دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێی دەکات، هاوڵاتیانی گوندی کەرسێ کە زۆربەیان بە کاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵن، سەردانی شارەوانیی گەلیان کرد تا ڕێگای گوند بۆ باخچەکانیان نۆژەن بکاتەوە.

لەسەرداوای هاوڵاتیان، تیمەکانی شارەوانیی دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی ئەو ڕێگایە کرد کە ماوەیەکی درێژە بەکار نەهێنراوە و خراپ بووە.

زیاد شەنگالی، بەڕێوبەری شارەوانی گەلی سەردەشت ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێگاکە لە گوندی کەرسێ دەستپێدەکات تا ئەو بەری گەلییەکە، وتیشی: درێژایی ڕێگاکە حەوت کیلۆمەترە و لە ماوەیەکی کورتدا تەواو دەکرێت.

هاوڵاتییەکی گوندەکەش بەناوی مراد بەرەکات کە خاوەن باخ و باخچەیە خۆشحاڵی خۆی لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە دەربڕیی و وتی: دروستکردنەوەی ئەو ڕێگایە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و کارەکانمان ئاسانتر ئەنجام دەدەین.

د.ع