شاسوار عەبدولواحید دەستبەسەرکرا

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، خۆی دەچێتە بەردەم دادوەر، دادوەر بڕیاری دەستبەسەرکردنی دا.


دەربارەی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی سلێمانییەوە، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیاند، دەچێتە بەردەوام دادوەر، دووای چونی بۆ دادگای سلێمانی، کەمێک لەمەوبەر بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ کاتێکی نادیار درا.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ  بەتۆمەتی "خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن" دەركردبوو.

دوای بڕیارەکەی دەستبەسەرکردنی شاسوار عەبدولواحید، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید بە ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دادگایی دەکرێت، کە بەپێی یاساکە دەکرا بە کەفالەت ئازاد بکرێت، "بەڵام دادوەر بڕیاری دەستبەسەرکردنی داوە و کاتەکەشی نادیارە".

س.ح