شاندی هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەکۆبوونەوەدان

شاندی هەدەپە و کەجەدە سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەکەدا بە سەرۆکایەتیی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان.


کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکرات (کەجەدە) گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی.

شاندەکە لەلایەن عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان، جەمال حاجی محەمەد، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی، گوڵستان سەعید، گۆران عومەر و بەڵێن عەبدوڵا، ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا و لە ئێستادا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.

ک.س