ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی کۆمۆنیستان-ی عێراق سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد لە سلێمانی و لە بارەی هەماهەنگی و پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان گفتوگۆیان کرد.
شاندی یەکێتی کۆمۆنیستان-ی عێراق پێکهاتبوو لە’ نزار عەبدوڵا سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی کۆمۆنیستانی عێراق، عەلی مەولود و ئازاد عەلی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی کۆمۆنیستانی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان کرد و هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دووپاتکردەوە.
هاوکات گفتوگۆیان لەسەر چۆنییەتی ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان و هەماهەنگییکردن و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کرد و تاوتوێی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشیشیان کرد.
ئەمەش لە چوارچێوەی بانگەوازی تەڤگەری ئازادیدا دێت لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کە لە چوارچێوەی پلانێک و بەرەیەکی ھاوبەشی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنیدا کۆببنەوە و پرۆژەیەکی نوێ بە ھەماھەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی توێژەکاندا بنووسنەوە، وەکو سیستمێکی ئەلتەرناتیڤ کە بریتیبێت لە گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی ئەم ھەرێمە.
س.ح