شاندێكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

ئەمڕۆ شاندێكی سەربازی ئەمریكی بەسەرۆكایەتی ولیەم ڕوباك، سەردانی ناوچەی عەین عیسای كرد و لەلایەن هاوسەرۆكایەتی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشوازی كرا.


 ئەمڕۆ ولیەم ڕوباك، ڕاوێژكاری ئەمریكی، لەناو هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاوەری ژمارەیەك لەبەرپرسانی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، سەردانی خۆبەڕێوەبەری باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریایان كردو لەلایەن بێریڤان خالید و ئەدیب میهباش هاوسەرۆكان و ئەلیزابێز گەورییە، جێگری هاوسەرۆكی خۆبەڕێوەبەرایەتی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ناوچەكە و چۆنیەتی هاوكاریكردنی هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوەكرا، بەتایبەت چۆنیەتی ڕوبەڕوبوونەوەی شانەكانی چەتەكانی داعش لەناوچەكەدا.

ک.س