شاندێكی باڵای ئه‌منیی عێراق بەسه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان گه‌یشتنه كه‌ركوك و بڕیاریشه لەبارەى دۆخی ئه‌منی سنووره‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى ناوچەکە كۆببێته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێكی باڵای ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و بە یاروەریى فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی گه‌یشتقونه‌ته پارێزگای كه‌ركوك و شاندەکەش له‌لایه‌ن عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگاكه‌وه پێشوازییان لێكراوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئامانجی سه‌ردانى شاندەکە بۆ پێداچونه‌وەیە به دۆخی ئه‌منیی و خزمه‌تگوزارییه ئه‌منییه‌كان لەبارەى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چەتەکانى داعش له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوكدا.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه بارودۆخی ناوچه‌کانى ده‌روبه‌ری كه‌ركوك به‌تایبه‌ت باشوور و رۆژئاوای شاره‌كه، ناسه‌قامگیری ئه‌منی به‌خۆیه‌وه بینیووه و چه‌ندجارێك چه‌تەکانى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كان، بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئ.م