چوؤرشەممە, 5 سبت 2018 – 14:41 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ شاندێکی کۆمەڵگای ئێزدی چوونە نەجەف و لەلایەن حسێن ئەسڵانی، نوێنەری عەلی سیستانی و بەرپرسانی شیعەی مەزارگەی ئمام عەلی لە نەجەف پێشوازییان لێکرا.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال و نوێنەرانی ئاینی و سیاسیی کۆمەڵگای ئێزدی لەو شاندەدا جێدەگرن.
بڕیارە شاندی شەنگال سەردانی چەند شوێنی دیکە لە نەجەفیش بکات و سەردانەکە تا چەند ڕۆژێک بەردەوامیی دەبێت.
س.ح