شاندێکی حکومەتی عێراق گەیشتە کەرکوک

شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق گەیشتە کەرکوک و بڕیارە لەگەڵ یەکە ئێدارییەکانی شارەکە کۆببێتەوە.


کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، شاندێکی  باڵای سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق،  گەیشتە شاری کەرکوک و لە لایەن ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوکەوە پێشوازییان لێکرا.

ئەندامانی شاندەکە پێکهاتوون لە: سامر خەزبان، وەزیری نەوت، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لوئەی خەتیب،و ەزیری کارەبا، لەگەڵ ١٠ بەڕێوبەری گشتیی و ١٢ کەس لە جێگرانی وەزیرەکان.

بڕیارە شاندەکە لەگەڵ یەکە ئێدارییەکانی شارەکە کۆببێتەوە.

ش.ف