شاندێک کە پێکهاتبوون لە بەرپرسانی سەربازیی عێراق سەردانی شەنگالیان کرد و لەگەڵ یەبەشە و دەزگا و دامەزراوەکانی شەنگال کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شاندێکی سوپای عێراق سەردانی شەنگالیان کرد و لەگەڵ یەبەشە و دەزگا و دامەزراوەکانی شەنگال کۆبوونەوە، لەناو شاندەکەدا ئەمین ئەلوەتەنی، جێگری هێزە هاوبەشەکانی عێراق، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، هەروەها نوێنەرانی دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی شەنگال و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان هەبوون.
بەشێک لە کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕووماڵکرا و بابەتی کۆبوونەوەکەش دۆخی ئاسایش و ئیداری و خزمەتگوزاری شەنگال بوو.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێک نەدرا.
ک.س