پێنجشەممە, 21 يون 2018 – 19:15 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا، کە هەریەکە لە جۆزێف فۆتیل، فەرماندەی هێزە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جان ڕود، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، سەردانی شاری منبیجیان کرد.
شاندەکەی ئەمریکا بەیاوەریی شاندێکی بەڕێوەبەریی مەدەنیی دیموکراتیی منبیج و فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج، بەناو شارەکەدا گەڕان.
جۆسێپ فۆیتل، فەرماندەی هێزە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵێنی بە دانیشتووانی منبیج داوە، کە هێزەکانیان لە منبیج دەمێنێتەوە و شارەکە لە هەموو مەترسییەک دەپارێزن.
لەبارەی دیداریان لەگەڵ شاندەکەی ئەمریکا، محەمەد ئەبوو عادل، فەرماندەی گشتیی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج ڕایگەیاندووە، کە شاندەکەی ئەمریکا جەختیانکردووەتەوە، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەردەوامدەبێت لە پاراستنی ئاسایشی منبیج.
ب.ل