بەیانی ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی- مەسەدە، بە دروشمی “بۆ هاوڵاتیانی جزیرە و فورات، بەرەو کۆنگرەیەکی نەتەوەیی” پانێڵیکی بەڕێوەبرد، شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد.
ئەو پانێڵە لە چوارچێوەی کۆنگرەی نەتەوەیی گشتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخراوە و دووەم پانێڵی مەسەدەیە، کە بە بەشداریی ١٥٠ ئەندام بەڕێوەدەچێت.
شاندەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بەشداری بەشی دووەمی پانێڵەکە بوون، هیوایان خواست، بەڕێوبەریی سیاسیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری پانێڵەکە بن و پێویستییەکانی پێکهاتەکان دابین بکەن، شاندەکە هەروەها پشتیوانی خۆیان لە دەستپێشخەرییەکە ڕاگەیاند و خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانی ناو پانێڵەکە نیشاندا.
پانێڵەکە بە ئاماژە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی ناوچەکە و ڕۆڵیان لە دامەزراندنی خۆبەڕێوبەریی و مکانیزمی پێشخستنی بەشداریی لە خۆبەڕێوبەریی بەردەوامە.
ب.ک