شاندێکی ڕۆژئاوا سەردانی زەحمەتکێشانی کرد

شاندێكی نوێنەرایەتی خۆسەری دیموكراتی ڕۆژئاوای كوردستان لە باشوری كوردستان، لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكە پەیوەست بوو بە  دۆخی ئێستای باشور و ڕۆژئاوای كوردستان.


ئەمرۆ لە شاری هەولێر، شاندێكی نوێنەرایەتی خۆسەری دیموكراتی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد و ویرای پیرۆزبایی کۆنگرەی زەحمەتکێشان، باسیان لە دۆخی ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا مەترسییەكانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشور و ڕڕۆژئاوا قسەیان لەسەر کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە، کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد لە ئێستادا لە هەمووکات زیاتر پێویستە.

س.ح