شاندێکی ژنانی باشور دەچێتە ڕۆژئاوا

بە ئامانجی پشتیوانییکردن لە بەرخۆدانی شکۆمەند، شاندێکی ژنانی باشوری کوردستان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.


شاندێکی ژنانی باشوری کوردستان لە ناوچە جیاوازەکەنەوە، کە ٢٦ کەسن و پێکهاتوون لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان و ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

شاندەکە ئێستا لەنزیک سنووری فیشخابور(سێمێلکا)ن و بڕیارە لە چەند خولەکی داهاتوودا بچنە دیوی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.

ئامانجی سەردانەکە، پشتیوانییکردنە لە بەرخۆدانی شکۆمەند-ی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی هاوڵاتیان، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاوارەبوون و بە هەزاران کەس شەهید و بریندار بوون.

ش.ف