شاندێک سەردانی مانگرتووانی گەرمیان دەکەن

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان، سەردانی هەردوو چالاکوانانی مانگرتووهەرێم مەحمود و شەیما عەدنان-ی کردلە شارۆچکەی کەلار.


ئەمڕۆ شاندێکی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەنجومەنی سلێمانی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، سەردانێکیان ئەنجامدا بۆلای هەردوو چالاکوانانی مانگرتووهەرێم مەحمود، کە ماوەی ١٩ ڕۆژە مانگرتنی بێسنووردایە و شەیما عەدنان کە ماوەی ١٢ڕۆژە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان مانی لە خورادن گرتووە، لە کۆتایی سەردانەکەشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.

تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی لە کۆنگرەدا وتی: لەسەردانەکەماندا لەلایەک ورەمان لە چالاکیی ئەوان وەرگرت و لەلایەکیش پاڵپشتیی سەرجەم ڕێکخستن و ئەنجوومەنەکانی تەڤگەری ئازادییمان لە هەموو باشوری کوردستان پێڕاگەیاندن.

تارا حسێن، وتیشی: لەدیدی ئێمەوە ئەم چالاکیانە تا لوتکە دیموکراتی و نەتەوەیی و مرۆیین، وکاریگەریی زۆری هەیە و تا دواڕادە بەرز دەینرخێنین، پێویستە هەموو کۆمەڵگاش خاوەنداری لەم چالاکییانە بکات، هەریەکەو لای خۆمانەوە بەشداریی ئەم تێکۆشانەدەبین تا شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان، چونکە ئەو گۆشەگیرییە کەسیی نییە، بەڵکو لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا دەیانەوێت تەواوی ئیرادەی ژنان و گەلانی ئازادیخواز گۆشەگیربکەن.

تارا حسێن، تیشکی خستە سەر فشارەکانی سەر تەڤگەرەکەیان و وتی: ئاستەنگییەکی زۆر لەسەر کارەکانی تەڤگەرەکەمان و هەڤاڵ و خەباتکارانمان هەیە، ئەوەی کە چاوەڕوانمان نەدەکرد فشار و بانگهێشتکردن و هەوڵدان و بۆ جۆری هەرەشەکردن بۆسەر مانگرتوان لەلایەن ئاسایشەوە، چونکە لەکام وڵات کە زۆر دیکتاتۆرە ڕێز لە مانگرتن دەگرێت و ناتوانێت ڕووبەڕووی مانگرتوان ببێتەوە، بەڵام لە گەرمیانی مەڵبەندی قوربانی و ئەنفال و تێکۆشان و بەرخۆداندا، فشارکراوەتە سەر مانگرتوان، کە چالاکییەکی مەدەنی بێ زیانی دوور لە مەترسی ئاسایشی ئەنجامدەدەن، بەپێچەوانەوە پێویستە لایەنە ئەمنی و حزبە سیاسییەکان و لایەنە فەرمییەکانیشئەم جالاکییانە بەرزبنرخێنن و پالپشتییان بکەن.

ش.ف