شاندێک لە باکوری کوردستانەوە سەردانی مانگرتووانی هەولێریان کرد

هەریەکە لە کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی- کەجەدە و تەڤگەری ژنانی ئازاد- تەژەئە، سەردانی ناسر یاگز و مانگرتووانی نوێنەرایەتی هەدەپە-یان کرد لە باشوری کوردستان و پاڵپشتی خۆیان بۆ مانگرتووان دەربڕیی، داوایان کرد کەهەموو هاوڵاتیان پشتگیریی مانگرتووان بکەن لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان.


ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، شاندێکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی و تەڤگەری ژنانی ئازاد، سەردانی ناسر یاگز و مانگرتووانی نوێنەرایەتی هەدەپە-یان کرد لە باشوری کوردستان.

بەدران ئوزتورک، بەنوێنەرایەتی شاندەکە بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە هاتووین بۆ دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی خۆمان بۆ هەڤاڵ ناسر و تەوای مانگرتووانی هەدەپە لە شاری هەولێر، کە ماوەی 150 ڕۆژە مانگرتنیان دەستپێکردووە بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر سەرۆک ئاپۆ.

وتیشی: پێویستە هەموو لایەک پاڵپشتی لە مانگرتووان بکەن، چونکە سەرۆک ئاپۆ بەتەنها موڵکی باکوری کوردستان نییە، بەڵکو کاریگەریی لەسەر تەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە، بۆیە هەمووان دەبێت بەشداربن لەچالاکی مانگرتووان بۆ ئەوەی چالاکیەکە ئامانجی خۆی بپێکێت.

د.ع