شاندەکەی هەدەپە و کەجەدە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیین

شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.


کەمێک پێش ئێستا شاندی باڵای هەدەپە و کەجەدە بەسەرۆکایەتیی سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە و بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کەجەدە گەیشتنە مەکتەبی سیاسیی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی.

شاندەکە لەلایەن هەریەک لە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی، ڕزگار عەلی و حاکم قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتار و ئەندامی سەرکردایەتیی و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەو حزبەوە پێشوازیی لێکرا.

لەئیستادا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.

ش.ف