چوؤرشەممە, 20 يون 2018 – 17:40 ڕۆژنیوز ـ ناوهندى ههواڵهکان
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك بە ناوی ( د . ح . أ ) تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی گوندی شێنێ، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەكەی بەڕێكرا بۆ سلێمانی.
ڕاشیگەیاند: بە وتەی كەسوكارەكەی، ناوبراو شوان بووە و لە چیای مامەندە كە دەكەوێتە سنوری شارەدێی هەڵشۆ، بەرد كەوتۆتە خوارەوە و بەر سەری كەوتووە و بەو هۆیەشەوە بریندار بووە، دوای بەڕێكردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، كاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش دەستی پێكردووە.
ك.ك