لە سنووری شارۆچکەی کفری، شوانێکی تەمەن ١٩ ساڵ فیشەکێکی ناوە بە سنگی خۆیەوە و خۆی بریندار کردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارەدێی خانی سەر بەشارۆچکەی کفریی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، شوانێک هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی داوە، ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی ۲۰۰۱ و بەچەکی کڵاشینکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی بریندارکردووە، لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە، لەسەر هۆکار و چۆنێتی ڕووداوەکە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە نەخۆشخانەی شەهید هەژارەوە وەرگیراوە، فیشەکەکە بەر سنگی ئەو گەنجە کەوتووە لەسەروو دڵیەوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی شاری سلێمانی کراوە.
د.ع