پێنجشەممە, 23 أبر 2020 – 12:14 ڕۆژنیوز- كەركوك
https://youtu.be/q3WPdibp7S4″>
ئەمڕۆ شوفێرانی هێڵی گواستنەوەی كەركوك- هەولێر لە تەرمیناڵی گواستنەوەی كەركوك-هەولێر لە گەڕەكی ڕەحیماوای شاری کەرکوک گردبوونەوە.
١١٢ شۆفێر لەو هێڵەدا کار دەکەن و نزیکەی دوومانگە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە کارەکانیان ڕاگیراوە، ئەحمەد ڕەزا، یەکێک لە شۆفێرانەیە و بە ڕۆژنیوزی وت: نیوەی زیاتری ئەو شۆفێرانە کرێچین، مانگانە ٣٥٠ هەزار كرێی هێڵەكە دەدەین، ئێمە داوكارین ئەو ڕێگایە بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانین دەست بە كارەكانی خۆمان بكەین.
وتیشی:”ڕێگای زۆربەی شوێنەكانی وەك تەق تەق و ڕانیە و كۆیە كراوەتەوە بەڵام بازگەكان ڕێگە نادەین بچنیە هەولێرەوە لە لە بازگەی هەولێر ڕێگریمان لێدەكرێت، بۆیە داوا لە ئیدارەی كەركوك دەكەین ئەم كێشەیەمان بۆ چارەسەر بكەن”.
عەزیز حەسەن یەكێكی تر لە شوفێری هێڵی گواستنەوەی كەركوك-هەولێر وتی:”بژێوییمان لەسەر کاری تەکسییە، دەمانەوێت دەست بە كارەكانمان بكەین”.
ئەو شۆفێرە، وتیشی:”ئێمە لە دۆخەكە تێدەگەین كە فایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بەڵام پێویستە حكومەت هاوكاری ئەم خەڵكە بێت تا ئەوەی بتوانین بژێوییمان دابین بكەین، كە ڕێگە نادەن ئیش بكەین با هاوكاریمان بكەن و تا ئەوەی بتوانین منداڵەكانمان بژێنین”.
ش.ف