شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانیدا بریندار کرا و پەرلەمانتارێکی دیکەش ئەشکەنجە درا.
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی، کە لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە گازی فرمێسکڕێژ برینداربوو، سیروان بابن ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانیش ئەشکەنجە درا.
دوای زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوامیی، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە زەبری هێز و بە گازی فرمێسکڕێژ، بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و چەندین چالاکوان و ڕۆژنامەنووسیشیان دەستگیر کرد.
ش.ف